کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە کەرکوک دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ وەفدێکی پارتی سەردانی مەڵبەندی دووی یەکێتییان لە شاری کەرکوک کرد و کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی نێوانیان دەستیپێکرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک پێش ئێستا وەفدێکی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لە شاری کەرکوک کرد و لەلایەن رەوەند مەلا مەحموود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی پێشوازیان لێکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی هەردوولا تایبەت بە چەند پرسێکی نێوانیان دەستیپێکرد.

لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەمە دووەمین کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتییە لە کەرکوک بەڕێوەبچێت.

 

بابەتی پێشتر

لە پەروەردەکانی سلێمانی و ناوچەکانی چواردەوری پشووی بەهارە دیاریکرا

بابەتی دواتر

لە ناوچەیەکی عێراق قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share