مەكتەبی سیاسی یەكێتی پیرۆزبايی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق دەكات

مەكتەبی سیاسيی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق دەكات.

لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا هاتووە، “بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق دەكەین و هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ئایینی و كۆمەڵایەتییە لەگەڵ خۆیدا پەیامی ئاشتی و لێبووردەیی بۆ گشت لایەك پێبێت.

مەكتەبی سیاسی داوادەكات، “جەژنی ڕەمەزان ببێتە مایەی پتەوكردنی زیاتری برایەتی و پێكەوەیی بۆ ڕەوینەوەی گشت ئەو گرفت و كێشانەی لەبەردەمی پرۆسەی سیاسی و ئیداریی عێراق و هەرێمدایە”.

بابەتی پێشتر

ئومێد خۆشناو: بەهۆی مووشەكەكانەوە ئاگر لەهیچ كۆگایەكی كۆمپانیای كار نەكەوتووەتەوە

بابەتی دواتر

لە قەزای چەمچەماڵ پیاوێك هەڵیكوتایە سەر ماڵی خەزوری و چوار كەسی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share