لە قەزای چەمچەماڵ پیاوێك هەڵیكوتایە سەر ماڵی خەزوری و چوار كەسی كوشت

بەیانی ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، لە قەزای چەمچەماڵ پیاوێك هەڵیكوتاوەتە سەر ماڵی خەزوری چوار كەسی كوشتووە و دوو كەسی دیكەی برینداركردووە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا یەكێك لە ئەندامانی ئەو خێزانەكە ڕایگەیاند، كاتژمێر 6:50 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی نانی جەژندا ئەو زاوایەمان هەڵیكوتاوەتە سەر ماڵی باوكم و دەستدرێژی گوللەی كردووە و دوو خوشك و برایەك و برازایەكمی كوشتووە و دایكم و برازایەكی دیكەم بریندارە و ئێستا تەندروستیی دایكم ناجێگیرە و داوا لەلایەنە پەیوەندییدارەكان دەكەین ڕێكاری یاسایی بەرامبەر بەرامبەر ئەو كەسە بگرێتەبەر.

پێشتر سامان نادر، بەرێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاندبوو، زانیارییمان پێگەیشتووە كەسێك لە چەمچەماڵ چوار كەسی كوشتووە و دوو كەسی دیكەی برینداركردووە و لایەنە پەیوەندییەكان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی لیژنەیەك بۆ رێكخستنەوە و چاكسازی لە هێزە ئەمنییەكان پێكهێندرا و زیاد جەبار سەرپەرشتی دەكات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبووەوە. لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتییدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا…
Total
0
Share