بێبەشكردن لە خوێندن و ئەشكەنجە.. دوایین دۆخی بەندكراوانی بادینان ئاشكرادەكرێت

بەشێك لە دەستگیركراوانی بادینان فۆتۆ: كەركوك ناو

هەوڵی درێژەدان بە خوێندنی ڕۆژنامەنوسە بەندكراوەكانی بادینان لەلایەن بەرپرسانی بەندینخانەكەیانەوە ڕێگری لێدەكرێت، وەك ئەوەی نوێنەری زیندانییان باسیدەكات و دەشڵێت، گروپێكی دیكە لە چالاكوانانی دەستگیركراو دۆخی دەروونییان خراپە و بەتوندی ئەشكەنجەدراون.

ئەیھان سەعید، چاودێری مافی مرۆڤ و نوێنەری زیندانیانی بادینان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، دەسەڵات بەردەوامە لە پێشێلکاری بەرامبەر زیندانیانی بادینان و ئەمجارە ڕێگری لە خوێندنی زانکۆیان دەکرێت.

دەشڵێت، بەداخەوە لە تازەترین پێشێلکاری لەلایەن دەسەڵاتی ئەمنیی پارتی ڕێگری لە خوێندنی ئەو ڕۆژنامەنوس و چاکوانانە دەکرێت کە پێشتر لە زانکۆی لوبنانی – فەڕەنسی وەرگیرابوون، بەرپرسانی چاکسازی پێیان وتوون بەشی خوێندنی خۆیان بگۆڕن، دواتر زانکۆکە بە بیانوی نەبوونی خوێندکاری پێویست خوێندنەکەیان ڕاگرتووە، بەڵام رۆژنامەنوسان دەڵێن “ڕاست نیە و خوێندکاری پێویست ھەیە و ئەوانەی ئێمەیان بە نایاسایی ڕفاند و حوکمداین ڕێگرن لە بەرامبەر خوێندنمان”.

ڕوونیشیكردوەتەوە، ڕۆژنامەنوسە زیندانیەكانی بادینان (شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، هاریوان عیسا و شڤان سەعید بەرۆشكی) بەمەبەستی سوودبینین لەو ماوەیەی لە زیندانن بڕیاریانداوە بخوێنن، بۆ ئەو مەبەستەش زانكۆی لوبنانی – فەڕەنسی لە هەولێر دەرفەتێکی بە داشکاندنەوە بۆ ڕەخساندوون و وەرگیران و هەفتانە مامۆستایانی زانكۆكە، وانەكان دەگەیەنن بەدەستی ڕۆژنامەنوسەكان. بەر لەوەی ڕووبەڕووی ئەو ڕێگرییە ببنەوە.

ئەیھان سەعید باس لە دۆخی بەشێكی دیكەی بەندكراوان دەكات و لە ڕاگەیەندراوەكەدا دەڵێت، زیاتر لە ساڵێکە پێنج لە زیندانیانی بادینان کە خەڵکی شێلادزێن و چالاکوانی مەدەنین و لە ئاسایشی گشتیی ھەولێرن بە ناوەکانی (مەحمود ناجی، ئەمجەد یوسف، نێچیرڤان بەدیع، یوسف شەریف و کۆڤان تارق) “بە توندی ئەشکەنجەدراون و دۆخی دەرونیان خراپە، تائێستاش دۆسیەکەیان ڕەوانەی دادگا نەکراوە، ڕێگەشیان پێنەدراوە پارێزەریان ببینن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا…
Total
0
Share