بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامەڵەی حكومەت لەگەڵ خەڵكی سلێمانی جێگەی سەرسووڕمانە

‌‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ نوێنەری كارمەندانی خۆبەخشی ناوەندەكانی تەندروستی لە سلێمانی كۆبووەوە، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە بەرامبەر پشتگوێخستن، جیاكاری و دانەمەزراندنیان لەلایەن حكومەتەوە بایكۆتیان ڕاگەیاندووە.

‌‎لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا نوێنەرانی كارمەندە خۆبەخشەكان داواكارییەكانیان خستەڕوو و ڕایانگەیاند، حكومەت كارمەندانی خۆبەخشی ناوەندەكانی تەندروستی لە سلێمانی پشتگوێخستووە و جیاكاری دەكات لەنێوان شارەكاندا. مافی كارمەندانی ئەم سنوورە دەخورێت و لە بەرامبەریشدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەپشتگیریی لایەنێكی سیاسی و لە دەرەوەی یاسا و ڕێنماییەكان و بە فەرمانێكی نهێنیی دەیان خۆبەخش لە پارێزگای دهۆك دامەزراون.

‌‎لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی نیگەرانی خۆی لە شێوازی كاركردنی حكومەت دەربڕی و ڕایگەیاند، جێگەی سەرسووڕمانە حكومەت بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ خەڵكی سلێمانی دەكات. تەنها بە سزادانی مووچەخۆرانەوە ناوەستێت و دەست بۆ كەرتی تەندروستی دەبات كە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ژیانی خەڵكەوە هەیە. خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكان و دابیننەكردنی پێداویستییە پزیشكییەكانیش بۆ سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین هەر لەچوارچێوەی ئەو دۆخە سەپێنراوەدایە كە بەسەر ئەم ناوچەیەدا هێنراون. بەڵام دڵنیاتان دەكەم ئەم دۆخە هەروا تێپەڕنابێت و مایەی قبوڵكردن نییە هەموو ڕێگایەك لەپێناو ژیانی خەڵكەكەمان دەگرینەبەر و هەرشتێك بۆ بەرژەوەندیی هاوڵاتییانمان بێت دەیكەین.

‌بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیریی خۆی بۆ كارمەندانی خۆبەخش و داواكارییە ڕەواكانیان دووپاتكردەوە و وتی، “بە هەموو شێوەیەك لەگەڵتانم و پشتگیریتان دەكەم. پزیشك و كارمەندانی تەندروستیی شایستەی ڕێز و خزمەتكردنن نەوەك سزادان. بەڵێنتان پێدەدەم كۆتایی بەم دۆخە نەخوازراوە دەهێنین و سازش لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵك ناكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لەهەر 24 كاتژمێرێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكومییەكاندا ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەهەر 24 کاتژمێرێکدا لە نەخۆشخانە حکومییەکانی ناو شاری سلێمانی 127 نەشتەرگەری بۆ هاوڵاتییان ئەنجامدراوە. بەپێی…
Total
0
Share