رێبەر ئەحمەد: چەندین ئیمتیاز دراوەتە خاوەنی تاکسییەکان

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، چەندین ئیمتیاز دراوەتە خاوەنی تاکسییەکان تا سوودی لێوەربگرن.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ژمارەی تاکسی لە هەرێم زیادناکرێت، تەنها دەرفەت دراوەتە شۆفێران کە ئۆتۆمبێلەکەیان نوێبکەنەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە، شۆفێرانی تاکسی بۆ ئەم بابەتە، بڕیار لەدەستی خۆیانە و لەوبارەیەشەوە، رێنمایی تەواو بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی رێنمایی ژمارە (3)ی ساڵی 2025ی تۆمارکردنی تاکسیی نوێ، ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە ستانداردە تایبەتەکانی ژینگەیی و تەکنیکییان تێدایە، هەروەها بەشێوەی یاسایی هێندراونەتە هەرێمی کوردستان، مافی تۆمارکردنیان وەکو تاکسی دەبێت، لەوانە:

– ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە تەنیا بە بەنزین کاردەکەن.

– ئەو ئۆتۆمبیلانەی لە بنەڕەتدا تەنیا بە گازی شل (LPG) کاردەکەن.

– ئۆتۆمبیلی هایبرید.

– ئۆتۆمبیلی تەواو کارەبایی (EV).

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share