بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

لە ئەمساڵدا بڕیار دراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەمال محەمەد: چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە”. كەمال محەمەد، وەزیری…
Total
0
Share