گیۆرگی ئۆڤاشێلی نوێترین فیلمی خۆی لەگەڵ تورەج ئەسڵانیدا بەئەنجامگەیاند

دوایین کارەکانی فیلمی “منداڵەکە و دارستان” لە نووسین و بەرهەمهێنان و دەرهێنانی “گیۆرگی ئۆڤاشێلی” و بە بەشداریی “تورەج ئەسڵانی” وەک بەڕێوەبەری وێنەگرتن تەواو بوون.

فیلمەکە بەرهەمێکی هاوبەشی هەردوو وڵاتی جۆرجیا و فەرەنسایە.

لە ئێرانەوە، هەریەک لە عیرفان قوبادی وەک یاریدەدەری وێنەگری سینەمایی، داریا ئەسڵانی وەک یاریدەدەری ڕووناکی لە کارەکەدا بەشداربوون.

لە دروستکردنی ئەم فیلمەدا تورەج ئەسڵانی وێنەگر و دەرهێنەری دیاری کوردی ڕۆژهەڵات بەشداریکردووە و پێشتریش بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی چەند پرۆژەیەکی سینەمایی جیهانیی گرتووەتەئەستۆ.

هەروەها گیۆرگی ئۆڤاشیلی پاڵێوراوی ئۆسکار بووە و پێشتر فیلمەکەی، “دورگەی گەنمەشامی” ساڵی 2016 بۆ باشترین فیلم بە زمانی بیانی پاڵێوراوە.

جێی ئاماژەیە پێشتر بڕیاربووە تورەج ئەسڵانی ئەرکی وێنەگرتنی “دورگەی گەنمەشامی” بگرێتەئەستۆ، بەڵام بەهۆی هەماهەنگنەبوونی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە ئێران ئەمە ڕووینەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوای ڕوونکردنەوە دەکرێت.. ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بێهۆکار ڕادەوەستن

لایەنە پەیوەندیدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوەی چەندین سکاڵا لەبارەی خاوبوونەوە و ڕاوەستانی بێهۆکاری ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا-وە. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share