سێ زانای فیزیایی خەڵاتی نۆبڵیان پێبەخشرا

سێ زانای بواری فیزیا خەڵاتی نۆبڵیان پێبەخشرا، كە كاریان بۆ تێگەیشتن لە سیستمە فیزیاییە ئاڵۆزەکان و پێوانەکردن و پێشبینیکردنی کەشوهەوا كردووە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ستۆکهۆڵم، سکرتێری گشتیی ئەکادیمیاکە و دەستەی سوێندخۆرانی نۆبڵ دوێنێ سێشەممە خەڵاتی نۆبڵی فیزیایان بەخشیە “سیکۆرۆ مەنابی، کلاوس هاسڵمان و جیۆرجیۆ پاریسی” بەهۆی ئەوەی “نمونەی فیزیکیی کەشوهەوای زەوی و پێوانەسازی گۆڕان و پێشبینیکردنی گەرمبوونی کەشوهەوای جیهانیان بە شێوەیەکی ڕاست و دروست كردووە”.

مانابی لە ژاپۆن لەدایکبووە و ئێستا سەرۆکی کەشناسیی زانکۆی “پرینستۆن”ە، توێژینەوەکانی لەسەر ئەوەبوو کە چۆن ئاستی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوای “ئەتمۆسفیر”ی دەوری زەویدا بەرزدەبێتەوە بۆ پلەکانی گەرمای زیاتر لەسەر ڕووی زەوی.

هاسڵمان، پرۆفیسۆری کەشناسییە لە هامبورگی ئەڵمانیا، مۆدێلێکی دروستکرد کە بارودۆخی کەشوهەوا و ساردی و گەرمی کەشوهەوا پێکەوە دەبەستێتەوە، وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە بۆچی دەکرێت پشت بە مۆدێلەکانی کەشوهەوا ببەسترێت سەرباری گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و دژوارییەکانی.

هەروەها جیۆرجیۆ پاریسی لە کەرەستە ئاڵۆزە سەرلێشێواوەکان شێوازێکی سادە و سوکی دۆزیوەتەوە، ئەمەش وایکردووە بتوانرێت بە تەواوەتی تێبگەن لە ماددەکان و دەرکەوتنی دیاردە جیاوازەکان و هەڕەمەکییەکان لە هەموو بوارەکانی زانست و بیرکاریدا.

لە مەراسیمەكەدا خەڵاتی دارایی 1.15 ملیۆن دۆلار دابەشکرا بەسەر سێ زاناکەدا، هەروەها بڕیارە خەڵاتەکانی بواری کیمیا، ئەدەب، ئاشتی و ئابوری لەم هەفتەیەدا و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکرێن.

بابەتی پێشتر

کازمی: ڕێگە بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکان نادەین

بابەتی دواتر

چی دەزانیت دەربارەی گرانترین جۆری پەنیر لە جیهاندا؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلی…
Total
0
Share