هاوڕێی مام جەلال بووە.. موزەفەر نەواب کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ هەینی موزەفەر نەواب شاعیری بەناوبانگی عێراقی لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

چەندین کەس لە هاوڕێیانی و ئەدەبدۆستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەمباریی خۆیان بە کۆچی دوایی یەکێک لە دیارترین شاعیرەکانی ئەم دواییەی عێراق دەربڕی.

موزەفەر عەبدولمەجید نەواب یەکێکبوو لە شاعیرانی هاوچەرخی عێراق و ڕەخنەگرێکی دیاری بارودۆخ و ڕژێمی پێشووی عێراق بوو، بەو هۆیەوە تووشی گرتن و زیندانیکردن بووبوو.

لە قۆناغێکی ژیانیدا نەواب ڕاپێچی زیندانی “نوگرە سەلمان” دەکرێت و لەوێ ئاشنایەتی و هاوسۆزییەکی گەورە لەگەڵ کوردەکاندا پەیدادەکات.

نەواب یەکێکبووە لە هاوڕێ دێرینەکانی مام جەلال.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ وەرگێڕان و ئاسانکاری.. گووگڵ چاویلکەیەکی نوێی زیرەک پەرەپێدەدات

لە کۆنفرانسی پەرەپێدەرانی گووگڵ (Google I/O)ـدا، کۆمپانیا ئەمریکییەکەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا شێوەی یەکەمی چاویلکەیەکی زیرەکی خستەڕوو، دەتوانێت…
زیاتر ببینە

له‌ ساڵى 2021دا له‌ گوگڵ زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ وشه‌یه‌ك كراوه‌؟

ماڵپه‌ڕی گوگڵ لیستى ساڵانه‌ى دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه‌ زۆرترین گه‌ڕان ‏بۆكراوه‌ و بابه‌ته‌كانیشی دیاریكردووه‌.‏ گوگڵ كه‌ فراوانترین…
Total
0
Share