هێزەكانی دژەتیرۆر دەستگیركردنی دوو تیرۆریستیان لە شاری كەركوك ڕاگەیاند كە لەلایەن دژەتیرۆر و هەواڵگریی سەربازیی عێراقەوە دەستگیركراون.
ڕاگەیەندراوێكی هێزەكانی دژەتیرۆر ئاشكرایكردووە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی وەزارەتی بەرگریی عێراق، دوو تیرۆریست لە شاری کەرکوک دەستگیرکران”.
ئەو دوو تیرۆریستەی دەستگیركراون ناویان عەلی قاسم حسێن و حوسام دەلف ئەحمەدە، وەك دژەتیرۆر لە ڕاگەیەندراوەكەیدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە ئاشكرایكردووە.