پۆلیسی ڕاپەڕین: سلێمان هەڵشۆیی سەلامەتە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دۆسیەكەی سلێمان هەڵشۆیی و ژیانی ناوبراوەوە بڵاوكردەوە و ڕەتیكردەوە ناوبراو خۆكوژیی كردبێت و دەڵێت، “سەلامەتە”.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، “لە سۆشیاڵ میدیا وابڵاوکراوەتەوە گوایە (سلێمان هەڵشۆیی) خۆی کوشتووە، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن (بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕین)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان دڵنیایی تەواوکرایەوە لە سەلامەتیی تۆمەتبار (سلێمان هەڵشۆیی) و هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ خۆکوشتن و زیانگەیاندن بە خۆی”.

جەختدەكاتەوە، “بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕای گشتی لەوە دڵنیادەکاتەوە کە (سلێمان هەڵشۆیی) سەلامەتە و هیچ هەوڵێکیشی بۆ خۆکوشتن نەداوە. ئەو دەنگۆیانە مەرامێکیان لە پشتە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە. بۆیە بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێکاری یاسایی لە دژی ئەو پەیج و ئەکاونتانە دەگرێتەبەر کە هەواڵی نادروستی لەم شێوەیە بڵاودەکەنەوە”.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “سلێمان هەڵشۆیی لە سەرەتای دەستگیرکردنییەوە بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیدا دەکرێت و بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات. ڕەیان کلدانی،…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان: سبەینێ دەرگای بانکەکان دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، سبەینێ دەرگای بانکەکان بە ڕووی هاوڵاتییاندا دادەخرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی…
Total
0
Share