فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان: فەرماندە ئاکام بەڵێنەکەی بەجێهێنا

فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان رایگەیاند، فەرماندە ئاکام عومەر بەڵێنەکەی بەجێهێنا و شەهید بوو.

فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەداخ و خەمێكی قووڵەوە ئاكامی گەل فەرماندە “ئاكام عومەر” فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دوای مانەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی پیرۆزی بەخشیە خاك و نیشتمان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “فەرماندە ئاکام  بەڵێنەكەی خۆی لەپێناوی كوردستان بەجێهێنا و شەھید بوو”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان ئەم كۆستە گەورەیە بە هاوڕێ و هاوسەنگەران و دڵسۆزانی ڕادەگەیەنێت”.

ئێوارەی ئەمڕۆ فەرماندە ئاکام فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دوای مانەوە بۆ ماوەی 54 رۆژ بە برینداری لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا گیانیلەدەستدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەمان وەرنەگرتووە

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەیان وەرنەگرتووە، ئەوەی وەرگیراوە تەنها بەشەدەرمانی پارێزگاکەیە. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share