جین ساكی وته‌بێژی كۆشكی سپیی ئه‌مریكا دەڵێت، جۆ بایدن ته‌نها 250 ملیۆن دۆلاری بەدەستەوە ماوه بۆ یارمەتیدانی ئۆكرانیا.
جین ساكی وته‌بێژی كۆشكی سپی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، ئەمریكا سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوكاریكردنی ئۆكرانیا لەڕووی سەربازییەوە تەرخانكردووە و له‌و بڕه‌ش ته‌نها 250 ملیۆن دۆلار ماوه كه سەرۆك بایدن ده‌توانێت بۆ ئۆكرانیای دابینبكات”.
لەبارەی ڕاگرتن یاخود درێژەدان بە هاوكاریكردنی ئۆكرانیا لەلایەن وڵاتەكەیەوە لە كاتێكدا هێشتا ئۆكرانیا لە جەنگدایە، وتهبێژەكەی كۆشكی سپی وتی، “ده‌بێت سەرۆك بایدن داوا له كۆنگرێس بكات بۆ دابینكردنی هاوكاریی تر بۆ ئۆكرانیا”.
ئاشكرایكرد كە بایدن بۆ ئەو مەبەستە به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له داوای 33 ملیار دۆلاری بۆ هاوكاریكردنی ئۆكرانیا كردووە و داواكارییەكەی ڕەوانەی كۆنگرێس كردووە.