ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دەربەندیخان و كەلاردا ڕوویدا و دوو كەس گیانیانلەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دوو كەس گیانیانلەدەستدا.

ئارام ئیحسان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد كەلاری لە ناحیەی پێباز بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕووداوەكە بەهۆی لادانی ئۆتۆمبێلەكە لە ڕێگای گشتی و كەوتنەخوارەوەی بۆ دۆڵێك ڕوویداوە و دوو كەس مردوون.

كەمێك لەمەوبەر ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ڕووداوەكەوە بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، ڕووداوەكە وەرگەڕان بووە و لە نزیك گوندی ( ئاوە خێری) لەسەر ڕێگای کەلار – دەربەندیخان ڕوویداوە.

ڕاشیگەیاند، لە ڕووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (مارسیدس تایبەت) وەرگەڕا و لە ئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە گیانیانلەدەستدا. لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی ئێستا: لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەغداد زیاتر لە 90 ملیار دیناری لە پارەی مووچە بڕیوە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 90 ملیار دینار لە پارەی…
Total
0
Share