واشنتن ئامادەی دانوستانی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ ئێران

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە دانوستانەکانی ڤیەننا سەبارەت بە گەڕانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی 2015، لە هەفتەکانی داهاتوودا دەچێتە قۆناغی کۆتاییەوە، بۆیە دەبێت سەرجەم لایەنەکان بڕیاری سیاسیی قورس بدەن.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کردووە و سەبارەت بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران ڕایگەیاندووە، “واشنتن ئامادەیە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران بکات سەبارە بە پرسی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەوەش لە بەرژەوەندیی هەوڵەکانە تائاستێکی زۆر بەڵام لە چێوەی ماوەیەکی دیاریکراودا”

ئاماژەی بەوەش کرد، لەئێستادا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نزیکییان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتویەتی، ئەگەر ئێران ئامادەنەبێت بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، واشنتن مامەڵە لەگەڵ ئەو ئەگەرەدا دەکات.

جەختیكردووەتەوە، “ئێستا کاتی بڕیاری سیاسییە سەبارەت بەو پرسە بۆ ئەمەش دانوستانکاران گەڕاونەتەوە بۆ پایتەختەکانیان، واشنتنیش ئامادەی هەر ئەگەرێکە لە حاڵەتی پابەندنەبوونی تاران”.

پێشتر ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پێویستیی گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ڕاگەیاندبوو.

بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردووەتەوە، ئازادکردنی بارمتەکان لەلایەن ئێرانەوە مەرجی سەرەکیی ویلایەتە یەکگرتووەکانە، هیچ ڕێگایەکیش بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی نامێنێتەوە ئەگەر ئێران زۆر دوابکەوێت.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری هەولێر: دوورخستنەوەی بەرپرسانی سنوورەکەمان بەهۆی کەمتەرخەمییان بووە لەکاتی لافاوەکاندا

بابەتی دواتر

پێشبینیی شەپۆلێکی بەفربارین لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share