گەنجترین تیمی چینی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ ناردنی کەشتیوان بۆ سەر مانگ پێش ساڵی 2030، چین گەنجترین تیمی فڕۆکەوانی لە مێژووی خۆیدا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمانی خولگەیی خۆی کرد.

کەشتی ئاسمانی شێنژۆ 17 لە وێستگەی هەڵدانی مانگی دەستکردی جیوکوان کە دەکەوێتە لێواری بیابانی گۆبی لە باکووری ڕۆژئاوای چین، لەسەر موشەکی لۆنگ مارش F2 بەرەو بۆشایی ئاسمان هەڵدرا.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی چینی ڕایگەیاندووە، “تێکڕای تەمەنی تیمی فڕۆکەوانی کە لە سێ ئەندام پێکهاتووە، بچووکترینە لە دوای دەستپێکردنی ئەرکی دروستکردنی وێستگەی بۆشایی ئاسمان، بە شێوەیەک کە تێکڕای تەمەنیان دەگاتە 38 ساڵ”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “تیمە نوێیەکە لە ماوەی ئەرکەکەیدا تاقیکردنەوە لە بواری پزیشکی و تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمان و بوارەکانی دیکە ئەنجام دەدەن، هاوکات هاوکاری دانان و پاراستنی ئامێرەکانی ناوەوە و دەرەوەی وێستگەکە دەکەن”.

بابەتی پێشتر

کۆنگرەى چاڤی پێش کلاسیکۆ

بابەتی دواتر

هۆشداری لە بارودۆخی شەقامی موتەنەبی لە بەغداد دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share