سلێمانی.. یەکەم تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل بەسترا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێلی بە سیسیمی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلێک بەست، بڕیارە لەدوای جەژنی ڕەمەزان جۆرەکانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو مەبەستە پۆلێنبکرێن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی سلێمانی وێنەی یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێلی بە سیستم و دیزاینی نوێ بڵاوکردەوە کە دراوە بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت / تۆماری یەکەم جار.

یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێل بە سیستمی نوێ دراوە بە هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری کەرکوک.

هاتوچۆ ڕایگەیاندووە، لە ئەمڕۆ بە دواوە ئەم سیستەمە نوێیە پەیڕەو دەکرێت و لە دوای جەژنی ڕەمەزانیشەوە ڕێنمایی زیاتر دەردەکرێت بۆ پۆلێن و جۆرەکانی تری سوارڕەوەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگاوە ئەركی هەمووانە و نابێت بە هیچ شێوەیەكیش رێگا بە یاساشكێنی بدرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاكانی…
Total
0
Share