وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارێک لە بەرژەوەندی جوتیاران دەدات

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاریدا بە راگرتنی هاوردەکردنی تەماتەی دەرەوە بۆ هەرێم لەپێناو ساغبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ جوتیارانی بەسڕە و پێنجوێن، لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی جوتیاران بڕیارماندا بە راگرتنی هاوردەکردنی تەماتە بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، “وەک وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم پاڵپشتی داواکاریی جوتیاران دەکەین و داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش دەکەین هاوکارمان بن و لە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمە ناوخۆییەکاندا هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەوە رابگرێت”.

دەشڵێت، بڕیاری راگرتنی هاوردەکردنی تەماتە لەپێناو ساغبوونەوەی بەرهەمەی جوتیارانی ناوخۆدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share