ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی خەرجكردنی پارە بۆ بەڵێندەران ئاشكرادەكات

وتەبێژی لقی سلێمانی یەكێتیی بەڵێندەران ڕایدەگەیەنێت، لە وەزارەتی پلاندانانەوە ساڵانە بڕە پارەیەك دیاریدەكرێت بۆ پڕۆژە بەردەوامەكان كە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و بۆ بەڵێندەران خەرجبكرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایانگەیاندووە كاری لە پێشینەیان دابینكردنی مووچەیە و بڕیار لەسەر خەرجكردنی پارە بۆ بەڵێندەران نەدراوە.

میران كامیل، وتەبێژی لقی سلێمانی یەكێـتیی بەڵێندەرانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ساڵانە لە وەزارەتی پلاندانانەوە بڕیار لەسەر تەرخانكردنی بڕە پارەیەك دەدرێت بۆ پڕۆژە بەردەوامەكان كە دەنێردرێتە وەزارەتی دارایی و پەسەند دەكرێت و دواتر دەستدەكرێت بە خەرجكردنی.

ئاشكرایكرد، لە ئەمساڵدا ئەو بڕە پارەیەی كە پێشنیاز كرابوو بۆ بەڵێندەران خەرجبكرێت ڕەزامەندی لەسەر نەدراوە و بەدواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە كردووە و لە وەزارەتی داراییەوە پێمان ڕاگەیەندراوە كاری لە پێشینەی وەزارەت دابینكردنی مووچەیە بۆ مووچەخۆران بۆیە پارە بۆ بەڵێندەران خەرجنەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕێگەنادەین هیچ کەسێک سروشتی گۆیژە بشێوێنێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمە‌بە‌ستی پاراستنی سیمای جوانی شاخی گۆیژە‌ چە‌ند سەکۆیەکی کۆنکرێتییان تێکداوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
زیاتر ببینە

ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵات کەی گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات؟

دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەگەڵ دروستبوونی ناوەندەکە هەوڵێک هەبوو بۆ دانیشتن و…
Total
0
Share