ڕووداوێكی هاتوچۆ لە كوردستان 28 برینداری لێكەوتەوە

بەهۆی پێكدادانی دوو پاسەوە 28 كەس لە پارێزگای هەولێر برینداربوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە تەندروستیی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە جۆری پێكدادان 28 كەس برینداربوون و بەپێی زانیارییەكان برینی دووانیان كە شۆفێرانی هەردوو پاسەكە بوون سەختن و لە ژێر چاودێریی پزیشكیدان.

بەپێی لێدوانی تەندروستیی سۆران، ڕووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە لە نێوان دوو پاسدا و لە نزیك گەلی عەلی بەگ ڕوویداوە، یەكێك لە دوو پاسەكە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە و ئەوی دیكەیان سەرجەم سەرنشینەكانی خوێندكاری كچن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share