هاتوچۆی سلێمانی: شەقامی مەولەوی داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشێوەیەکی کاتی، شەقامی مەولەوی بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، له‌ئێستادا شه‌قامی مه‌وله‌وی له ‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی، به‌ڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخراوه‌.

داواش لە شۆفێران دەکات، هاتوچۆ له ‌شه‌قامه‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ندی شاره‌وه‌ بكه‌ن، له‌پێناو دروستنه‌بوونی لۆد‌ و قه‌ره‌باڵغیی زیاتر.

ئەمڕۆ سێشەممە، وه‌ک نیشاندانی هاوسۆزییەک بۆ مانگرتووانى سلێمانى، زۆرینه‌ى دوكان و بازاڕه‌كانى سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ داخران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: سوورین لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژی و لەگەڵ یاسایەكیش نابین دژ بە بنەماكانی ئایین بێت

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سوورین لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان و مرۆڤایەتی و دەشڵێت، لەهەمان…
Total
0
Share