چەند ڕێوشوێنێك دژ بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر

دژ بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی (تای خوێنبەربوون) لە پارێزگای هەولێر چەند ڕێوشوێنێك دەگیرێتەبەر و هاوڵاتییان لە مەترسییەكەی ئاگاداردەكرێتەوە.

پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیی (تای خوێن به‌ربوون – الحمی النزفیه‌) کە نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی زۆر مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ و له‌ڕێگه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌ و هه‌ندێكجار له‌ مرۆڤه‌وه‌ بۆ مرۆڤ چەند بڕیارێكیان دەركردووە.

نەخۆشییەكە تائێستا لە هەرێمى کوردستان بەدینەکراوە، بەڵام لەو ماوەیەدا لە چەند شارێکی عێراق چەند حاڵەتێک تۆمارکراوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە.

بڕیارەكانی پارێزگای هەولێر بریتین لە:
یەکەم/ بەهیچ شێوەیەک ڕێگانادرێت ئاژەڵ لە دەرەوەى کوشتارگەکان بەبێ پشکنینى ڤێتەرنەرى سەرببڕدرێت، ئەرکى قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییە و شارەوانى و لیژنەکانى تەندروستی و بازاڕە ڕێگرى لەو کارە بکەن، هەر کەس و لایەنێک سەرپێچى بکات ڕێکارى توندى یاسایی لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.
دووەم/ بەهاوکارى یەکە کارگێڕییەکان دەستبکرێت بە هەڵمەتى شوشتن و ڕشاندنى ئاژەڵى خۆماڵى.
سێیەم/ لەلایەن هۆبەکانى ڤێتەرنەرى و موختارى گوندەکان، هەموو ئەو هاوڵاتیانەى خاوەنى ئاژەڵ و کارى ئاژەڵدارى دەکەن، ئاگاداربکرێنەوە لە ڕشاندنى ئاژەڵەکانیان بە دەرمانى دژە (قرنە).
چوارەم/ ڕشاندنى گۆڕەپان (مەیدان)ى ئاژەڵان بەگشتى.
پێنجەم/ خاوەنى کێڵگەکان و بازرگانانى ئاژەڵان، دەبێت لەسەر ئەرکى خۆیان پابەندبن بە ڕشاندنى ئاژەڵەکانیان بەسەرپەرشتى ڤێتەرنەرى.
شەشەم/ دەبێت باخچەکانى ئاژەڵانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، لەژێر سەرپەرشتى ڤێتەرنەرى هەموو ئاژەڵەکانیان بشۆن و بڕشێنن.
حەوتەم/ هاتنى ئاژەڵ و گۆشت لە دەرەوەى شارى هەولێر بەبێ پشکنینى ڤێتەرنەرى و پزیشکى، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

بابەتی پێشتر

مەرجەکانی کۆنتی یاریزانانی پاریسی بەنج کردووە

بابەتی دواتر

پێگەی مێسی لە لیستی باشترینەکاندا میدیاکانی سەرسام کردووە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share