مەرجەکانی کۆنتی یاریزانانی پاریسی بەنج کردووە

ڕاهێنەری ئیتاڵی یانەی تۆتنهام، ئەنتۆنیۆ کۆنتی بە مەرج ڕەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی “ڕادیۆ مۆنتی کارلۆ”، سەرۆکایەتی یانەی پاریس سان جێرمان لە کۆتایی وەرزی 2021/2022 گرێبەستی ماوریسیۆ پۆچتینۆ هەڵدەوەشێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی ڕاهێنەرەکە تاوەکوو 2023 دەتوانێت بەردەوام بێت.

لە بەرامبەردا هەوڵەکانیان بە ئاراستەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی دەستپێکردووە، ئەو ڕاهێنەرەش بە مەرجی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی، ئامادەیی دەربڕیوە گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆ بکات.

مەرجەکانی بریتی بوون لە، بەدەستهێنانی 30 ملیۆن یورۆ وەک مووچەی ساڵانە، دوورخستنەوەی لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی و جێگرتنەوەی بە جیانلوکا پیتراچی هاوڕێی، هەروەها دەستنیشانکردنی بەڕێوەبەرێک بۆ بابەتە میدیایییەکان لە سۆشیاڵ میدیا و کۆنترۆڵکردنی پۆست و بڵاوکراوەی سەرجەم یاریزانان.

جێبەجێکردنی ئەم مەرجانەش بۆ یاریزانانی پاریس سان جێرمان دەبێتە گەورەترین کێشە، بەو پێیەی هەندێکیان لە سۆشیاڵ میدیاوە ساڵانە ملیۆنان دۆلار قازانج دەکەن.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی بەبێ بەرگری ڕووبەڕووی ئیسپانیۆل دەبێتەوە

بابەتی دواتر

چەند ڕێوشوێنێك دژ بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share