پێگەی مێسی لە لیستی باشترینەکاندا میدیاکانی سەرسام کردووە !

سەرەڕای ئاڵنگاریی یاریکردن لە خولی فەرەنسا و دابەزینی ئاستی، لیۆ مێسی لەلایەن سەرچاوەیەکی ناوداری جیهانییەوە بە سێیەم باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشانکراوە.

بەپێی نوێترین ڕیکۆردەکانی ئەم وەرزەی (whoscored.com)، لیۆ مێسی بە ناوەندی ڕێژەی 7. 71 لە کۆی 10 خاڵ، بووە بە سێیەم باشترین یاریزانی وەرز، داتاکانیش کۆکراوەیەکن لە جموجۆڵی تاکە کەسی یاریزان، لێدەرکردن، ڕووبەڕووبوونەوە تاکە کەسییەکان و سەرکەوتوویی تێیاندا، گۆڵ، ئەسیست، ڕێژەی سەرکەوتوویی گواستنەوەکان، خاوێنی گۆڵی تیپ بەگشتی، هەروەها خەڵاتەکانی باشترینی یارییەکان.

ماڵپەڕی “سپۆرت بایبڵ” بە سەرسامییەوە ڕیزبەندییەکەی بڵاو کردووەتەوە، بەو پێیەی زۆرینەی شارەزایان کۆکن لەسەر ئەوەی “پوڵگا” لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە.

  1. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (بایرن میونشن) 7. 93
  2. کیلیان مباپێ (پاریس سان جێرمان) 7. 91
  3. لیۆنێل مێسی (پاریس سان جێرمان) 7. 71
  4. کەریم بنزیمە (ڕیاڵ مەدرید) 7. 68
  5. محەممەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ) 7. 68
  6. جۆشوا کیمیچ (بایرن میونشن) 7. 63
  7. کریستۆفەر نکونکو (لایپزیک) 7. 62
  8. عوسمان دێمبیلی (بەرشلۆنە) 7. 60
  9. نێیمار (پاریس سان جێرمان) 7. 59
  10. ئێرلینگ هالاند (بوروسیا دۆرتمۆند) 7. 56

بابەتی پێشتر

چەند ڕێوشوێنێك دژ بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر

بابەتی دواتر

شێڵڤی: نیوکاسڵ دەگاتە ئاستی سیتی و پاریس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share