نەخۆشییەکی نادیار جگەری منداڵان لەناودەبات.. لەجیهاندا بڵاوبووەتەوە

هەوکردنی جگەر لە وڵاتانی ئەوروپا بڵاوبووەتەوە، ئەمڕۆ لە ئاسیاش ئەو حاڵەتە تۆمارکرا تائێستا نەخۆشییەکە لە 12 وڵات تۆمارکراوە، هۆکارەکەشی بەنادیاری ماوەتەوە.

تائێستا لە سەرتاسەری جیهاندا 200 حاڵەتی نەخۆشی هەوکردنی جگەر لەناو منداڵاندا تۆمارکراوە، کە زۆرینەیان لە ئەوروپا و بەتایبەتیش لە وڵاتی بەریتانیایە، ژمارەی ئەو منداڵانەی تووشی حاڵەتەکە بوون لە بەریتانیا 110 منداڵن، ژمارەیەکیشیان لە ئیسرائیل و ئەمریکان.

بەپێی ڕۆژنامەی گاردیان، بەشێک لەو منداڵانەی تووشی ئەو نەخۆشییە نادیارەی جگەر بوون دۆخیان سەختە و پێویستیان بە چاندنەوەی جگەر هەیە.

ئەمڕۆش بۆ یەکەمجار حاڵەتی نەخۆشییەکە لە ئاسیا تۆمارکرا و وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆن ڕایگەیاند، ژمارەیەک منداڵ لە وڵاتەکەدا تووشی هەوکردنی توندی جگەر بوون بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی دیاربێت.

لەوبارەیەوە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، لانیکەم یەک حاڵەتی مردن بەهۆی نەخۆشییەکەوە تۆمارکراوە، هەروەها ژمارەی ئەو منداڵانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون لە جیهاندا تەمەنیان لەنێوان یەک مانگ بۆ 16 ساڵدایە.

لە حاڵەتی تووشبوون بە هەوکردنی جگەر هۆکارەکەی بۆ یەکێک لە ڤایرۆسەکانی جگەر دەگەڕێتەوە، بەڵام لەو نەخۆشییەی ئێستا بڵاوبووەتەوە پشکنینەکان هیچ یەکێک لە ڤایرۆسەکان لەو منداڵانەدا دەرنەکەوتووە.

بابەتی پێشتر

زاخارۆڤا: ئەوروپا دەیەوێت بەردەوامی بە خوێنڕشتن بدات

بابەتی دواتر

دابان محەمەد:‏ دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر بە تۆن ئاسایی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share