زاخارۆڤا: ئەوروپا دەیەوێت بەردەوامی بە خوێنڕشتن بدات

ماریا زاخارۆڤا ڕایگەیاندووە، ئامانجی وڵاتانی ئەوروپا لە ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا، ئاشتی و ڕاگرتنی جەنگ نییە.

ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لۆژیکی وڵاتانی خۆرئاوا لە ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا، سەیرە و دیارە ئامانجەکەی بەدیهێنانی ئاشتی نییە”.

زاخارۆڤا ڕوونیکردەوە، “ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا دەبێتە هۆی زیادبوونی کوشتار”.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، ئەو کارە وەک هەماهەنگییەکی سەربازی و گۆڕینەوەی ئەزموونەکان ناخوێندرێتەوە، بەڵکو ناردنی چەکە بۆ ناوچەی شەڕەکە تاکو خوێنڕشت بەردەوام بێت.

جێی ئاماژەیە جەنگی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ئەمرۆ لە 63ەمین ڕۆژیدایە و چەندین سزای ئابوری و جیهانی لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاوە، بەهۆی پەلاماردانی ئۆکرانیاوە، بەسەر ڕوسیادا سەپێندراوە.

بابەتی پێشتر

تابلۆ بەناوبانگەکەی کۆشکی سپی دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

نەخۆشییەکی نادیار جگەری منداڵان لەناودەبات.. لەجیهاندا بڵاوبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share