شوێنەوارناسانی زانکۆی گریفیت-ی ئوسترالیا، لە ئورشەلیم چەند بۆمبێکی دەستی(ڕوممانە) دەدۆزنەوە، مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگە خاچییەکان.
بەپێی گۆڤاری “PLOS ONE”، زاناکان سەرەتا وایانزانیوە ئەو گۆزەڵانە بۆ هەڵگرتنی بیرە، زەیت یان دەرمان بوون، بەڵام دواتر بۆیاندەرکەوتووە شێوەیەکی دێرینی بۆمبی دەستیین.
بۆمبەکان لە سەدەی 11 و 12دا بەکارهاتوون و زاناکان پاشماوەی تەقەمەنییان لەناویاندا دۆزیوەتەوە.