دایك و باوكێك نەخۆشخانەیەك بە دزینی منداڵەكەیان تۆمەتباردەكەن

“یەكێك لە دووانەكەمانیان دزیوە”، ئەمە وتەی دایك و باوكێكە و بووەتە سەرەكیترین بابەتی میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی جەزائیر لە ئەمڕۆدا.

دایك و باوكێك لە ویلایەتی مەسیلەی جەزائیر، نەخۆشخانەیەك بە دزینی منداڵەكەیان تۆمەتباردەكەن و دەڵێن، كاتێك لە نەخۆشخانە دایكەكە دوو منداڵی دووانەی بووە، ستافی نەخۆشخانەكە منداڵێكیان دزیوە.

بەپێی زانیارییەكان، ژنێك لە نەخۆشخانەیەكی ئەهلیدا منداڵیبووە، دواتر ستافی نەخۆشخانەكەی تۆمەتباركردووە و وتوویەتی، “من دووانەم بووە، بەڵام ئەوان یەكێك لە كۆرپەكانیان دزیوە و یەك كۆرپەیان داومەتەوە”.

بەڵگەی دایك و باوكەكە لە تۆمەتباركردنی نەخۆشخانەكە بە دزینی كۆرپەكەیان، ئەوەیە كە وەك خۆیان دەڵێن، لە ماوەی دووگیانیدا پشكنین و ئەنجامی سۆنار دەریانخستووە كە دایكەكە بە دووانەیەك دووگیانە، بەڵام دوای پرۆسەی لەدایكبوونەكە یەك كۆرپەیان ڕادەستكردووەتەوە.

لە بەرامبەر ئەو تۆمەتباركردنەدا، ستافی نەخۆشخانەكە جەختدەكەنەوە كە پێشوەختە پشكنینیان بۆ دایكەكە كردووە و بە یەك كۆرپەی كوڕ دووگیانبووە.

بابەتی پێشتر

كازمی بۆ سەركردەكانی عێراق: ڕووخاندنی ورەی خەڵك یارمەتیدەر نییە و قوربانی بدەن

بابەتی دواتر

لوقمان وەردی: پێشنیازە نوێیەكەی كراوە بۆ شێوازی بەرێوەچوونی هەڵبژاردن گونجاو نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share