لیۆنێل میسی ریکۆردێکی نوێی شکاند

لیۆنێل میسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە دوای بردنەوەی جامی مۆندیالی 2022 ی قەتەر ریکۆردێکی نوێی لە بینەرەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام شکاند.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لیۆنێل میسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین دوای بەرزکردنەوەی جامی جیهانی قەتەری 2022 وێنەیەکی بڵاوکردەوە، لە بەرامبەریشدا کەسێک بۆ شکاندنی ریکۆردی بینەرەکانیی، هەژمارێکی دروستکرد بە ناوی(ریکۆردی جیهانی هێلکە) و وێنەی هێلکەیەکی سووری تێدا بڵاوکردەوە و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ملیۆنان بینەری هەبوو.

رکابەریکردنی  بینەرانی نێوان وێنەی هێلکە سوورەکە و وێنەیەکی میسی بووە چالێنج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

دواجار ئەمڕۆ وێنەکەی میسی توانی ریکۆردی بینەرانی وێنەی هێلکەکە بشکێنێ بەوەی ژمارەی لایکەکانی گەیشتە 56 ملیۆن و 534 هەزار و 279.

لە کاتێکدا وێنەی هێلکەکە 56 ملیۆن و 62 هەزار و 495 لایکی بۆ هاتووە.

 

بابەتی پێشتر

دادگا بە كەیسی ماددەی هۆشبەر دوو كەس دەخاتە زیندانەوە

بابەتی دواتر

ئەو کەسانەی پێوەری ئاویان دەستناکەوێت ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەك چانسی تر بۆ دێمبلی

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشلۆنە، داوای لە ئەلیمانی بەڕێوەبەری كارەكان و لاپۆرتای سەرۆك كردووە یەك چانسی تر بدەنە دێمبلی…
Total
0
Share