زانست وادەڵێت: فێربوونی زمانی دووەم تەندروستیی مێشک باشتر دەکات

توێژینەوە زانستییە تایبەتمەندەکانی ئەم دواییە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە فێربوونی زمانی دووەم دەبێتە هۆی باشتربوونی تەندروستیی مێشکی مرۆڤ، بەوەش دەبێتە هۆی باشتربوونی هەموو ئەو ئەرکانەی کە ئەنجامی دەدات.

بەپێی بابەتێکی توێژەری ئەمریکی کریستین لۆڕێنس کە ماڵپەڕی “Poor of Positivity” بڵاویکردووەتەوە، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە فێربوونی زمانی دووەم دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی تەندروستیی مێشک و باشترکردنی توانای زانین.

ئاماژە بەوە کراوە کە لە دوایین لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە نزیکەی 22%ی منداڵانی ئەمریکا جگە لە زمانی ئینگلیزی لە ماڵەوە بە زمانی دووەم قسە دەکەن.

توێژەرە ئەمریکییەکە پێداچوونەوە بە چۆنێتیی بەرزکردنەوەی تەندروستیی مێشک دەکات بە فێربوونی زمانی دووەم، ئاماژە بەوە دەکات کە “زیادبوونی بەڵگەکان دەریدەخەن کە فێربوونی زمانی دووەم دەتوانێت ئاستی خوێندنی خوێندکاران بەرزبکاتەوە، وەک لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە کە خوێندکارانی دوو زمان نمرەی بەرزتریان بەدەستهێناوە لە تێگەیشتن لە خوێندنەوە و تاقیکردنەوە ستانداردەکان لە چاو ئەو خوێندکارانەی کە تەنها زمانی ئینگلیزی دەزانن.

هەروەها لێکۆڵینەوەکان ئەوە دووپات دەکەنەوە کە زمانی دووەم دەروون بەهێز دەکات هەروەک چۆن وەرزشکردن یارمەتیدەرە لە بنیاتنانی ماسولکەکان و باشترکردنی تەندروستیی جەستەیی، بەو پێیەش فێربوونی زمانێکی نوێ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی دەروونێکی تەندروستت هەبێت.

سکانی مێشکی کەسانێک کە دوو زمان دەزانن دەرکەوتووە کە مادەی خۆڵەمێشی لە هەندێک ناوچەی مێشکدا زیاترە لەچو ئەوانەی یەک زمان دەزانن، هەروەها توێژینەوەکان دەریانخستووە کە قسەکردن بە چەند زمانێک دەتوانێت مێشک نوێبکاتەوە.

هەروەها “فێربوونی زمانی دووەم پارێزگاری لە نەخۆشییەکانی تێکچوونی دەمارەکان دەکات، کە ئەو نەخۆشیانەن کە بەهۆی کەمبوونەوەی ماددەی خۆڵەمێشی و سپی لە مێشکدا زیاتر کەسانی بەساڵاچوو تووشی دەبن”.

بابەتی پێشتر

لە زیندانێکی ژناندا 41 کەس کوژران

بابەتی دواتر

قائیمقامی چوارتا: لە ئاگرەکەی شارباژێڕدا نزیکەی 10 هەزار دۆنم زەوی سوتاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share