مەسرور بارزانی پوختەی سەردانەكەی بەریتانیا بۆ ئەنجومەنی وەزیران باسدەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا مەسرور بارزانی پوختەی سەردانەكەی بەریتانیا بۆ ئەنجومەنی وەزیران باسدەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویكردەوە، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

به‌ پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌‌ سێ بڕگه‌ ده‌خرێنه‌ڕوو کە بریتین لە:

– خستنەڕووی پوختەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەریتانیا و کۆبـوونەوەی لەگه‌ڵ بەرپرسـانی باڵای ئه‌و وڵاته‌.

– خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایەک لە بارەی (دەستەی متمانەبەخشـی بە دامەزراوەکـان و پڕۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عێراق) گفتوگۆکردن لە بارەیەوە‌.

– قسەکردن لە بارەی بارودۆخی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان و پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ باشترکردنی كاره‌با به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ وه‌رزی هاویندا.

بابەتی پێشتر

چامپیۆنز لیگ.. ئەمشەو لیڤەرپوڵ میوانداری ڤیاریاڵ دەكات

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share