مەسرور بارزانی: بڕیارمانداوە چەندین پرۆژە بۆ هەڵەبجە ئەنجام بدەین

ساڵانە لە 16ی ئازاردا، هاوڵاتییانی كوردستان یادی جینۆسایدی گەلی كورد دەكەنەوە، كە لەو ڕۆژەدا بەهۆی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەوە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، 5 هەزار كورد شەهید بوون.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بەبۆنەی 16ی 3، یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، “لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکان و پڕۆژەی وەزارەتەکان، ڕەزامەندیمان لە سەر ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەکانی پرد و ڕێگاوبان و ئاو و کارەبا و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان لە پارێزگای هەڵەبجە دا”.

هیوادارم لە داهاتوودا، بتوانین خزمەتێکی شایستەتری هەڵەبجە و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان بکەین

“لە 33یەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەم تاوانە گەورەیەی ڕژێمی بەعس دەکەینەوە کە بە چەکی قەدەغەکراو، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی شەهید کرد و بە هەزارانی دیکەش بریندار بوون، کە هەندێکیان تا ئێستاش، بە دەست ئازارەکانیانەوە دەناڵێنن”، وەك مەسرور بارزانی ئاماژەی پێكردووە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “هەڵەبجە بووەتە ناسنامە و سیمبوڵی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان لە جیهاندا، بۆیە پێویستە هەمیشە یادی شەهید و قوربانییانی ئەم تاوانە، زیندوو ڕابگرین و هەوڵەکانمان بەردەوام بێت بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق، قەرەبووی کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی ئەم تاوانە مەزنە بکاتەوە و کاربکەین بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان و هەر گەل و نەتەوە و پێکهاتەیەکی دیکە لە جیهاندا”.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، “حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، هەمیشە خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، بە ئەرکێکی لە پێشینەی خۆی دەزانێت”.

قوباد تاڵەبانی لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا دەستپێشخەرییەك دەخاتەڕوو

ساڵانە لە 16ی ئازاردا، هاوڵاتییانی كوردستان یادی جینۆسایدی گەلی كورد دەكەنەوە، كە لەو ڕۆژەدا بەهۆی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەوە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، 5 هەزار كورد شەهید بوون.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت لە ڕاگەیەندراوێكدا بەبۆنەی 16ی 3، یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە نوسیویەتی، “ڕۆژمێری ئێمەی کورد پڕە لە یادەوەری ئازار و برین و کارەسات کە هەر جارەی دوژمنێک جەستەی نیشتمانیی ئێمەی خەڵتانی خوێن کردووە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ساڵانە لە هەرکام لەو بۆنە جەرگبڕانەدا هەموو لایەکمان پەیام و ڕاگەیەنراوی پڕ لە قسە و دروشم بڵاودەکەینەوە و بە ڕواڵەت یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە”.

سبەینێ لە هەڵەبجەوە بڕیار بدەین لە ڕۆژی 14ی4 کە یادی شاڵاوەکانی ئەنفالە، بەرپرسان و کەسە یەکەمەکانی هەموو حیزبەکان پێکەوە لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ کۆببینەوە

“دەپرسم ئەم هەموو بەیاننامە و بڵاوکراوانە چییان لێ سەوز بووە؟ هەر بە ڕاست ئەم هەموو شەهید و خوێن و برینانە بەس نەبوون بۆ ئەوەی بە ئاگامان بهێننەوە لەئاست پرس و هێڵە سوورە نیشتمانییەکان تاکو بیانپارێزین؟”، وەك قوباد تاڵەبانی وتویەتی.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “سبەینێ یادی کیمیابارانی هەڵەبجەیە؛ ئەگەر بڕیارە ڕاستگۆ بین لەگەڵ خوێنی شەهیدان و قوربانییەکانی گەلەکەمان، با لەبری قسە و دروشمی دووبارە، سبەینێ لە هەڵەبجەوە بڕیار بدەین لە ڕۆژی 14ی4 کە یادی شاڵاوەکانی ئەنفالە، بەرپرسان و کەسە یەکەمەکانی هەموو حیزبەکان پێکەوە لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ کۆببینەوە و بەیەکەوە یادی هەموو شەهیدانی کوردستان؛ شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفال و شەنگال و بارزانییەکان و فەیلییەکان و سەرجەم شەهیدان و ئەنفالکراوانی ڕێگای رزگاریی کوردستان بکەینەوە و یادەکە هاندەرمان بێت بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی ژیانی سیاسی”.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەشڵێت، “ئەگەر ئەمە بکەین هەم خەیاڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هەم ڕۆحی شەهیدانمان ئاسودە دەکەین”.

بەرهەم ساڵح: هەڵەبجە گوڵی سووری سەرسنگی کوردستانە

سەرۆككۆماری عێراق لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕایگەیاندووە، “هەڵەبجە گوڵی سووری سەرسنگی کوردستان و تۆماری مەینەتیی خەڵکی عێراق و مرۆڤایەتییە”.

بەبۆنەی 16ی 3، یادی كیمیابارانی هەڵەبجەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاندووە، “هەڵەبجە برینی ساڕێژنەبووی جەستەی نیشتمان، نەکۆن دەبێ، نە ئازاری دەبڕێتەوە”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هەڵەبجە گوڵی سووری سەرسنگی کوردستان، تۆماری مەینەتیی خەڵکی عێراق و مرۆڤایەتییە، دەیسەلمێنێ زوڵم ناچێتەسەر و تاوانکارانیش هەر دەبێت بە سزا بگەن، هەڵەبجە ناسنامەی ناو دڵمانە، با خزمەتکردنی لە دروشمەوە بێتە کردار”.

لەلایەكی دیكەوە، دەزگای مرۆیی مام هەڵمەتێكی ناشتنی 5 هەزار نەمامی لە هەڵەبجە بەبۆنەی ئەو یادەوە ڕاگەیاندووە.

دەزگای مرۆیی مام لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دەزگای مرۆیی مام بەبۆنەی 33یەمین ساڵیادی قوربانیانی كیمیابارنی هەڵەبجە، هەڵمەتی چاندنی 5 هەزار نەمام ڕادەگەیەنێت”.

بابەتی پێشتر

لە پەرلەمانی عێراق چی دەگوزەرێت؟

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بە چوار گۆڵ هوێسکای بڕی و گەڕایەوە پلەی دووەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكى به‌ شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەرین ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌ زیاتر له‌ شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ جۆری (حه‌شیش)ی پێبووه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و تورکیا دەدەین

محەمەد شیاع سودانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی و تورکیا رایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکەن و…
Total
0
Share