چامپیۆنز لیگ.. ئەمشەو لیڤەرپوڵ میوانداری ڤیاریاڵ دەكات

ئەمشەو لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی میوانداری یانەی ڤیاریاڵی ئیسپانی دەكات.

یۆرگن كلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ سەرسامی خۆی بە توانای هونەری ڤیاریاڵ و لێزانی ئۆنای ئیمری ڕاهێنەر دەربڕی.

لیڤەرپوڵ تاكە تیكە كە ئێستا ڕكابەری لەسەر چوار پاڵەوانێتیی دەكات لەسەر ئاستی ناوخۆ و ئەوروپا.

یەكێكە لە بەهێزترین و باشترین تیپەكان لەسەر ئاستی جیهان.

هەرچی ڤیاریاڵیشە بەسەر پشتی یۆڤانتۆس و بایرن میونشن پەڕیوەتەوە.

بەرامبەر هەردوكیان ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە و زیاتر پشت بە بەرگریی و هێرشی خێرایی هەڵگەڕاوە دەبەستێت.

لە مێژوودا لە پاڵەوانێتییە فەرمییەكاندا، دوو جار ڕووبەڕووی یەك بونەتەوە، ئەویش لە یۆرۆپا لیگ جارێك ڤیاریاڵ یەكسان بووە، ئەوەی تریش لیڤەرپوڵ بردویەتییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share