كەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم بڵاوکردەوە، بارانبارین ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا بارانی بە لێزمە دەبارێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵە.

كەشناسیی هەرێم، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بارانبارین دەستپێدەکات.

دەربارەی كەشوھەوای سبەینێ كەشناسی پێشبینی ئەوەی كردووە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ دابارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوازدا، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی بە لێزمە دەبارێت.

لەبارەی پلەكانی گەرماش كەشناسی پێشبینی كردووە كە پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی هەرێم و كەركوك دوو پلە بەرز ببنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ئامێری هەستەوەری ئەتـ.ـۆم ژینگەی سلێمانی زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

وتەبێژی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆم تۆمارنەکراوە. مستەفا جومعە، وتەبێژی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بە…
Total
0
Share