غازی شل هەرزاندەبێت

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی هەرزانبوونی نرخی غازی شل “LPG” دەدات و دەڵێت، “چاوەڕواندەكرێت لە وەرزی هاویندا نرخەكەی هەرزانببێت”.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، غازی شل بە بەراورد بە بەنزین كەمتر بەكاردەهێنرێت و خواست لەسەری كەمترە و نرخەكەی لەپێشتردا گرانبووە كە وەرزی زستاندا غازی شل بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكارهێنراوە نرخی یەك لیتر غازی شل لە بەنزینخانەكاندا بە 575 دینارە.

ئاشكرایكرد، چاوەڕواندەكرێت نرخی غازی شل لە وەرزی هاویندا دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببینێت بە تایبەت كە خواست لەسەر غازی سروشتی كەمدەبێـتەوە.

لەبارەی نرخی نەوتی سپییەوە، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی وتی، “نرخی یەك لیتر نەوتی سپی 900 دینارە و خواست لەسەر بەكارهێنانی نییە و نرخەكەشی دابەزینی بەخۆوە نەبینیوە”.

بابەتی پێشتر

شەڕی ئۆكرانیا دەگۆڕێت بۆ جەنگی ئەتۆمی؟

بابەتی دواتر

ڕێكخراوی پەیامنێران هێرشکردنەسەر تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ئیدانە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share