وەزارەتی کارەبا وادەی باشبوونی كارەبا ئاشكرادەكات

زیادبوونی كاتەكانی پێدانی كارەبا و گەڕانەوەی كارەبا بۆ دۆخی ئاسایی ئاشكراكرا و وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا گرفتی كەمبوونەوەی كارەبا چارەسەردەكرێت.

وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی كەمبوونەوەی كارەباوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا کەمبووەتەوە.

ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی کارەبا، وادەی ئاساییبوونەوەی كاتەكانی پێدانی كارەبا ئاشكرادەكات و دەڵێت، تیمەکانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن و پێشبینیدەكرێت لە ماوەی 3 – 4 كاتژمێری داهاتوودا، کێشەکە چارەسەربكرێت و بارودۆخەكە ئاساییببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران حەمەڕەش: چ سەردەمێکە کە خەڵکانێک شاشایەکی گەورەیان دەخرێتە بەردەست و رێیان پێ دەدرێت لەوێوە سوکایەتی بە کوڵەباڵی پیرۆز بکەن

سۆران حەمەڕەش، نوسەر و مێژوونووس بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە کۆڵەکە پتەوەکانی فەرهەنگی کوردی، هەورامانە،…
Total
0
Share