لەبارەی پرسی نەوتەوە بەغداد داواکارییەکی هەرێم رەتدەکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، فیدڕاڵ داواکارییەکی هەرێمی بە پێدانی 16 دۆلاری فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوتی رەتکردووەتەوە.

 

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کێشەکان لەسەر پرسی نەوت لەنێوان هەرێم و بەغداد تا ئێستا ماوەتەوە، هەرێم داوا دەکات بۆ هەر بەرمیلێک نەوت 16 دۆلاری پێبدرێت، بەڵام حکومەتی فیدڕاڵ بەمە رازی نابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە گرفتەکانی دیکە کە ماوە ئەو کۆمپانیایەی کە دێت بۆ دیاریکردنی نرخی نەوت کە تەسلیمی سۆمۆ کرا، لە ماوەی دوو مانگدا دەبێت ئەو کۆمپانیایە نرخی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە و بە راستی چەند بێت دیاریبکات، بۆ ئەمەش حکومەتی فیدڕاڵ 10 کۆمپانیای دیاریکردووە کە حکومەتی هەرێم دانەیەکیان هەڵبژێرێت.

سۆران عومەر لە درێژەی وتەکانیدا باسیلەوەکرد، پێشبینیدەکەم رەشنووسێکی هەرێم لەبارەی ئەو کۆمپانیایەوە پەسەندکرابێت کە تایبەتە بە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئە کۆمپانیا بیانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستگیركردنی چوار كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاندرا

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند. هۆگز عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share