ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: پێویستە پارێزگار ڕوونکردنەوە لەبارەی سەردانەکەی بۆ هیندستان بدات

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە نووسراوی فەرمی داوا لە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەکەن لەڕێگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەوە هۆکار و مەبەستی سەردانەکەی بۆ هیندستان ڕوونبکاتەوە.

لە نووسراوی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، سەردانی پارێزگاری سلێمانی بۆ وڵاتی هیندستان لەناو ڕاگەیاندنەکان و سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیداهێنا، تائێستاش نازانرێت مەبەستی سەردانەکە چی بووە، سەردانی فەرمی بووە یان سەردانێکی ئاسایی.

ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنەکە کە واژووی نووسراوەکەیان کردووە دەڵێن، “بەپێی ئەو پۆستانەبێت کە لە سۆشیاڵ میدیا کردوویەتی لەکاتی سەردانەکەیدا، زیاتر وێنەگرتن و گواستنەوەی کلتووری ئەو وڵاتە بووە، لەدوای گەڕانەوەشی هیچ ڕوونکردنەوەی لەبارەی سەردانەکەوە نەداوە”.

داوادەکەن پارێزگار لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە بدات و دەڵێن، “بەپێویستی دەزانین بەپێی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 2009ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەڕێگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگاوە داوای ڕوونکردنەوە لەبارەی سەردانەکەیەوە لە پارێزگار بکەین”.

 

بابەتی پێشتر

بۆ دووەم ڕۆژ خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی دژی جیاوازی لە دامەزراندنیان گردبوونەوە

بابەتی دواتر

هۆشداری دەدرێت لە سەرهەڵدانی شەپۆلی پێنجەمی كۆرۆنا لە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی: ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق رەوانەی دەکات لە سەنتەری سلێمانی دابەشناکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە حکومەتی عێراق رەوانەی بکات، بەهۆی کەمی بڕەکەیەوە لەناو…
Total
0
Share