بۆ دووەم ڕۆژ خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی دژی جیاوازی لە دامەزراندنیان گردبوونەوە

کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستیی سلێمانی، ئەمڕۆ دووەم ڕۆژە گردبوونەوە ئەنجامدەدەن دژی جیاوازیکردن لە دامەزراندنیان لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بڕیاری وەزارەتی تەندروستی بۆ دامەزراندنی بەشێک لە خۆبەخشانی پارێزگای دهۆک.

وەزارەتی تەندروستی 100 کارمەندی لە ئیدارەی زاخۆی سەربە پارێزگای دهۆک دامەزراندووە، وەک بەشێک لە کەرمەندانی خۆبەخشی تەندروستیی زاخۆ پێشتر ئاشکرایانکرد، ئەو کارمەندانەی دامەزرێنراون زۆرینەیان کادیری پارتین و لەسەر بڕیاری پارتی دامەزرێنراون.

یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکەی ئەمڕۆی کارمەندانی خۆبەخش لە سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە زانیارییان لایە لە دهۆک، زاخۆ و بەشێکی هەولێریش دامەزراندن هەیە، تەنها ئێرە بێبەشکراوە.

کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستیی سلێمانی جەختیانکردەوە، کە ئەو دامەزراندنانە لەڕێگەی حزبییەوە دەکرێت نەک لەبەرئەوەی خۆبەخشی و خزمەتییان کردووە.

ئەو کارمەندانە باسلەوەدەکەن، ئێستا کەموکوڕی ئەوەندە زۆرە نزیکەی 50%ی بە خۆبەخش بەڕێوەدەچێت، بەڵام دامەزراندن جیاوازی تێدادەکرێت و لە پارێزگاکانی دیکە هەیە و سلێمانی بێبەشکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: هیوادارین بۆ جەژنی قوربان زۆرترین گەشتیار سەردانی سلێمانی بکەن

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، ڕایگەیاند، هیوادارین بۆ جەژنی قوربان زۆرترین گەشتیار سەردانی سلێمانی بکەن. گۆران قادر، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی،…
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی حدک ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی “حیزبی دێموکراتی کوردستان”ـەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەلایەن ستافی هۆتێلەکەوە ئاگاداری ڕووداوەکە…
Total
0
Share