وەزیری دارایی: لەگەڵ ئەمریكا هەماهەنگین لەبارەی دۆسیەی شتنەوەی ئەو پارانەی پەیوەندییان بە عێراقەوە هەیە

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئاڵنگارییانەی دووچاری حكومەتی داهاتوو دەبنەوە بەهۆی یاسا و دامەزراوەكانی حكومەتەكانی پێشترەوەیە و دەڵێت، “لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا هەماهەنگی دەكەین بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی شتنەوەی پارە”.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە واشنتن كۆبووە و ڕایگەیاند، ئەو ئاڵنگارییانەی دووچاری حكومەتی داهاتووی عێراق دەبنەوە بەهۆی یاسا و دامەزراوەكانی حكومەتەكانی پێشترەوەیە كە پێویستە سوود لە سەرچاوەكانی دیكەی داهات وەربگیرێت لە دوای نەوتەوە.

ئاماژەی بەوە كرد، سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی پشتیوانیی سیاسەتە ئابوری و چاكسازییەكانی عێراقی كردووە چەند پڕۆژەیەكی بۆ باشكردنی دۆخی ئابوریی عێراق هەبووە.

وەزیری دارایی وتی، “لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا هەماهەنگی بەردەواممان سەبارەت بە شتنەوەی ئەو پارانەی پەیوەندییان بەعێراقەوە هەیە و هەموو ڕێوشوێنێك دەگیرێنەبەر بۆ بەرگرتن لەو مەترسییانەی بەهۆی لێكەوتەكانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیاوە دێتە كایەوە.

بابەتی پێشتر

سەدر: بە یاسا ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بە تاوان دەناسێنین

بابەتی دواتر

ئینتەر لە مەدریدە و ڕۆما و یوڤی بیر لە ئاڵوگۆڕ دەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گوهدار زێباری دادگایی دەکرێتەوە

بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە گوهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان بچێتەوە بەردەم دادوەر. ئامەد پیران نوێنەری کەسوکاری زیندانیکراوانی…
Total
0
Share