گوهدار زێباری دادگایی دەکرێتەوە

بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە گوهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان بچێتەوە بەردەم دادوەر.

ئامەد پیران نوێنەری کەسوکاری زیندانیکراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەسەر دۆسیەی ئەو تاپڕەی لە ماڵی خوشکەکەی دۆزراوەتەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە گوهدار زێباری دادگایی دەکرێتەوە”.

بڕیاربوو هەفتەی رابردوو گوهدار زێباری ئازادبکرێت بەڵام بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە بوونی چەکێکی جۆری تاپڕ کە بۆ باپیری دەگەڕێتەوە و لە ماڵی خوشکەکەیدا دۆزرایەوە ئازادکردنەکەی دواخرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لە بارەی ئەو منداڵەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە خانوویەکی چۆڵدا بەجێهێڵرابوو

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە خانوویەکی چۆڵدا لە سلێمانی بەجێهێڵرابوو رادەستی…
زیاتر ببینە

“پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت”

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت، بەپێچەوانەوە…
Total
0
Share