ئینتەر لە مەدریدە و ڕۆما و یوڤی بیر لە ئاڵوگۆڕ دەکەنەوە

یانەکانی ئینتەر میلان و ڕۆما لە ئێستاوە جموجۆڵیان بۆ مێرکاتۆی هاوینەی 2022 دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “فووت بۆڵ ئیتاڵیا”، بەڕێوەبەرانی یانەی ئینتەر میلان هەوڵەکانیان بۆ واژۆکردنی گرێبەستی ڕۆدریگۆ دی پاوڵی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەستپێکردووە، دەیانەوێت بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێک بیگەڕێننەوە بۆ خولی ئیتاڵیا، یاریزانەکەش ڕەزامەندی دەربڕیوە.

هەمان سەرچاوەکە نووسیویەتی، ئیدارەی یانەی ڕۆما تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان دیبالا و ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس بە هەلێکی گونجاو دەزانێت، بۆیە دانوستاندنیان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانیدا کردووە و لەهەمان کاتدا بەڕێوەبەرانی یوڤانتۆس خواستیان لەسەر زانیۆلۆ نیشان داوە، پێشبینیش دەکرێت گواستنەوەکانی دیبالا و زانیۆلۆ بە شێوازی ئاڵوگۆڕ ئەنجام بدرێت.

دیبالا لەکۆی 33 یاریی ئەم وەرزە کە بەشداری تێدا کردووە، 13 گۆڵی تۆمار کردووە، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە یوڤی بکات.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی: لەگەڵ ئەمریكا هەماهەنگین لەبارەی دۆسیەی شتنەوەی ئەو پارانەی پەیوەندییان بە عێراقەوە هەیە

بابەتی دواتر

لە ژاپۆن یەختێك بە 26 سەرنشینەوە ونبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باوکی فاتی قەوماندی

ئەو قسانەى باوکی فاتی لە چاوپێکەوتنێکدا کردوونی ، بەتەواوی کوڕەکەى لە بەرشلۆنە دووردەخاتەوە. باوکی فاتی ڕەخنەى توندی ئاڕاستەى…
Total
0
Share