لە ڕۆژئاوای کوردستان سەربازانی سوریا تا مردن ئەشکەنجەی منداڵێک دەدەن

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، سەربازانی سوپای ڕژێمی سوریا، منداڵێکیان لە شاری دەرعای ڕۆژئاوای کوردستان ئەشکەنجەداوە تاوەکو لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیلەدەستداوە.

ڕوانگەی سوری بڵاویکردووەتەوە، ئەندامێکی هێزی فیرقەی نۆی سوپای ڕژێمی سوریا منداڵێکی ئەشکەنجەداوە تاوەکو مردن و ڤیدیۆی منداڵەکەی بڵاوکردووەتەوە کە شوێنەواری ئەشکەنجەی توند بە جەستەیەوە دیارە.

ئاماژە بۆئەوە دەکات، کە نەیانتوانیوە تائێستا هۆکاری ئەشکەنجەدانی ئەو منداڵە لەلایەن سوپای سوریاوە بزانن.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕێژەی تاوان لە ناوجەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمی سوریا بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە، ئەمەش دەیەن تاوانە لەو ناوچەیە لەسەرەتای مانگی نیسانەوە.

ڕروانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە بەڵگەوە دەیخاتەڕوو لە سەرەتای ئەمساڵەوە 50 تاوانی کوشتن ئەنجامدراون، هەندێکیان بە هۆکاری توندوتیژیی خێزانی، ژمارەیەکیشیان هۆکارەکانیان ناڕوونە، لەناو ئەو ژمارە کوشتنەدا 14 ژن و 7 منداڵ هەن.

ئەو تاوانانە لەناوچە جیاوازەکانی سوریا ئەنجامدراون، لە دیمەشق، تەرتوس، حەمما، دێرەزور، حەڵەب، دەرعا و حمس.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: تەنها یەكێتی دەتوانێت سەقامگیری فەراهەم بكات

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەرنامەیەكی نوێی سەردەمییانە…
Total
0
Share