لە سەدا 7.6%ی خەڵک لە جیهاندا ڕۆژانە تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ دەبن.
بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی 2019، “پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکیی تەندروست، نیشانەکانی نیگەرانی و تووڕەیی کەمدەکاتەوە”، بۆیە پێویستە بزانیت کام خۆراکانە ئارامتدەکەنەوە.
بەپێی پێگەی “Medical news today”، هیچ خۆراکێک چارەسەرێکی ڕاستەوخۆ و جادوویی پێنییە، بۆیە هیچ خۆراکیک بەتەنیا ئارامتناکاتەوە، بەڵام کۆی ئەوەی ڕۆژانە دەیخۆیت دەکرێت کاریگەریی لەسەر ئارامییت هەبێت.
شیری گەرم
باشترین خواردنەوەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماندوویی و نائارامی، چونکە ڕێژەیەکی باشی ترشەکانی ئەمینۆ و ئاسنەکان و ڤیتامین D تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ ئارامبوونەوە و پشوودان.
شەربەتی گێلاس
میلاتۆنینی تێدایە و یارمەتیدەرێکی گەورەیە بۆ ئارامبوونەوە و نوستن.
گەڵای سڵق
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و ڤیتامین C، A و K و هەروەها ئاسن و پۆتاسیۆمیش، یارمەتیدەریشە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوین و شەکر.
هەروەها ئەم سەوزەیە بە ئارامکردنەوە و کەمکردنەوەی دڕدۆنگی و دڵەڕاوکێ بەناوبانگە.
چای سەوز
کافینی تەندروستی تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ پشوودان و ئارامکردنەوەت.
پەنیری مۆزارێلا
پشووت دەداتێ و یارمەتیتدەدات ئارام ببیتەوە، چونکە هۆرمۆنەکانی سیرۆتۆنین و میلاتۆنین بە جەستە دەردەدات.
برنجی قاوەیی (بۆر)
لە برنجی سپی تەندروستترە و دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و ئاسن و کالسیۆم و پرۆتین و لە جۆری کاربۆهیدراتە ئاڵۆزەکانە، کە سیرۆتۆنین لە جەستەدا زیاددەکەن و ئارامتدەکەنەوە.
ماسییە چەورەکان
سەلەمۆن و رنجە و سەردین و ماکریل و تونا و مەحار دەگرێتەوە، کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا 3 و یارمەتیی دەردانی هەردوو هۆرمۆنی سیرۆتۆنین و دۆپامین دەدەن، ئەم دوو هۆرمۆنەش ئاسوودەیی دەبەخشن و دڕدۆنگی و دڵەڕاوکێ کەمدەکەنەوە.
میوە ترشەکان
وەک لیمۆ و پرتەقاڵ، کە هێمنکەرەوەن چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B و C.
قاوەی ڕەش
بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی 2019، “ئەوانەی قاوەی ڕەشیان خواردووە، کەمتر تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بوون”.
پێویستە قاوەکە ڕەش بێت، واتا ڕێژەی کاکاوەکەی 70-85% بێت.
بادەم
جگە لەوەی سەرچاوەیەکی بەهێزی پرۆتینە، بادەم یارمەتیی هاوسەنگکردنی ڕێژەکانی شەکر و پەستانی خوێن دەدات و لەبەر ئەوەی زینک-ی تێدایە، ئارامییش دەبەخشێت.