ناوەندێکی تەندروستی بە هەڵە نامە دەنێرێت “تووشی شێرپەنجەی سییەکان بوویت”

ناوەندێکی تەندروستی لەبری ئەوەی نامەی پیرۆزبایی سەری ساڵ بنێرێت بۆ خەڵک بە کورتە نامەیەک دەڵێت، “تووشی شێرپەنجەی کوشندەی سییەکان بوویت”.

ژمارەیەک لە خەڵکی بەریتانیا لە جێگەی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە کەوتوونەتە دۆخێکی سەختی دەروونییەوە، بەهۆی ئەوەی ناوەندی ئەسکرینی پزیشکی لە شاری دۆنکاستەری بەریتانی بە هەڵە نامەی بۆ هاوڵاتییان ناردووە و نووسیویەتی، “تووشی شێرپەنجەی کوشندەی سییەکان بوویت”.

ناوەندەکە دواتر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “نامەکە بە هەڵە بووە و مەبەست لێی ناردنی نامەی پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێ بووە”.

ناوەندەکە دوای 22 خولەک لە ناردنی نامەی یەکەم داوای لێبوردنی کردووە و نامەی بۆ هەمان ئەو بەشداربووانە ناردووە کە “پێویستە پێتان بڵێین ئەو نامەیە بە هەڵە هاتووە مەبەستمان بووە پێتان بڵێین، هیوای سەری ساڵێکی پڕ لە خۆشی و ئارامیتان بۆ دەخوازین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕێكاری بەرەنگاربوونەوەی گۆڕاوە نوێكەی ‏كۆرۆنا ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم مەترسیداریی گۆڕاوە نوێكەی كۆرۆنا ‏دووپاتدەكاتەوە، دەڵێت، هەر گەشتیارێك لەو وڵاتانەوە بگەڕێتەوە كە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن-‏ی…
Total
0
Share