وەزارەتی كشتوكاڵ لەبەرژەوەندیی جوتیاران و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیاردەدات

بەرپرسێَكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 30 ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر قەدەغەكردن و دانانی باج لەسەر چەند بەرهەمێكی خۆراكی دەدرێت كە لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرهەمی جوتیاراندا ئەو بڕیارانە دەدرێن.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ساڵانە بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرهەمی جوتیاران باج لەسەر هاوردەكردنی چەند بەرهەمێكی خۆراكی دادەنرێن یاخود چەند بەرهەمێكی خۆراكی قەدەغەدەكرێن.

ئاشكرایكرد، پێشتر بڕیاردرابوو هاوردەكردنی پەتاتە قەدەغەبكرێت و باج لەسەر هاوردەكردنی خەیار دابنرێت، بەڵام بەهۆی شەپۆلی سەرما و سۆڵەوە ئەو بڕیارە پێداچوونەوەی پێداكراوە و دواخرا تا 30ی نیسانی ئەمساڵ.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وتی،” لە 30ی نیساندا بڕیار لەسەر قەدەغەكردن و دانانی باج لەسەر چەند بەرهەمێك دەدرێت كە لەپێناو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵیدا ئەو هەنگاوانە جێبەجێدەكرێن”.

بابەتی پێشتر

دەقی سوپاسەكەی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

دانیمارك كۆچبەرانی كورد و عێراقی دەنێرێت بۆ ئەفریقا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share