دانیمارك كۆچبەرانی كورد و عێراقی دەنێرێت بۆ ئەفریقا

هاوشێوەی بەریتانیا، دانیمارك كۆچبەرانی عێراقی و سوری دەنێرێت بۆ ڕواندا.

بڕیارەكە ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشكرایكردووە و دەڵێت، دانیمارك لەگەڵ ڕواندا وتووێژدەكات لەپێناو داڕشتنی پلانێك بۆ گواستنەوەی دەیان كۆچبەری عێراقی و سوری و وڵاتانی تری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەو وڵاتە هاوشێوەی ئەوەی بەریتانیا لە هەفتەی ڕابردوودا بڕیاری لەبارەوە دا.

ماتیاس تێسفەی وەزیری كۆچبەرانی دانیمارك ڕایگەیاندووە، لەگەڵ ڕواندا وتووێژ دەكەن لەبارەی هاوبەشیكردن لەو پلانەی سەبارەت بە كۆچبەران هەیە، دوای بڕیارەكەی حكومەتی شانشینی یەكگرتوو، “گفتوگۆكەمان لەگەڵ حكومەتی ڕواندا میكانیزمێك بۆ گواستنەوەی پەنابەران لەخۆدەگرێت”.

بەپێی وتەی وەزیرەكە، هێشتا دانیمارك لەگەڵ ڕواندا نەگەیشتووە بە ڕێككەوتن، بەڵام سبەینێ لە ئاستێكی باڵادا كۆبوونەوەیەك بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدەدەن.

پلانەكەی حكومەتی ڕواندا، ئەو كۆچبەرانە دەگرێتەوە كە لە ڕێگەی ئاوییەوە خۆیان دەگەیەنن بەو وڵاتە، لەوانە كوردەكان. پلانەكە بەجۆرێكە هەر كۆچبەرێك ڕەوانەی ڕواندا بكرێت، مافی ئەوەی نابێت خۆكردانە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی: بەشی زۆری ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بێئەنجام بوون

بنیامین ناتانیاهۆ ترسی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری وەستاندنی جەنگ، لەکاتێکدا شکستیانهێناوە لە پێکانی بەشێکی زۆری ئامانجەکانیان. ڕۆژنامەی نیویۆرک…
Total
0
Share