هەپەگە كوژرانی 34 سەربازی دیكەی توركیا ڕادەگەیەنێت

شەڕی نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سەربازانی سوپای توركیا بەردەوامە و كوژرانی 34 سەربازی دیكە لە زاپ و ئاڤاشین ڕاگەیەنرا.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هه‌په‌گه‌) بڵاویكردەوە، چالاكی گەریلا له‌ چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی (بازه‌كانی زاگرۆس) له‌ ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە.

دەشڵێت، لە بەرخۆدانی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 34 سەربازی تورکیا لە زاپ و ئاڤاشین کوژراون و شەش سەربازیش برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە گورزیش لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی توركی وەشێندراوە.

دوێنێش میدیای پەكەكە بڵاویكردەوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردووی هێرشەكانی توركیا 44 سەربازی ئەو وڵاتە كوژراون كە شەشیان پلەداری باڵان، جگە لە برینداربوونی 32 سەربازی دیكە.

بەرەبەیانی دووشەممە 18ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ-ی هێزەكانی توركیا لە هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە دەستیپێكرد.

بابەتی پێشتر

بە بۆنەی یادی 32 ساڵەیەوە.. هابڵ "سەما"ی گەلەستێرەکان بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

ژنی سەربازێكی ڕوسی ڕێگە بە هاوسەرەكەی دەدات ژنانی ئۆكرانی لاقەبكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەكەینەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كەرتی تایبەتی تەندروستی لە هەرێم ڕێكدەخەنەوە و بە نرخەكانی خزمەتگوزاریی تەندروستیدا دەچنەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share