وەزیری تەندروستیی هەرێم: پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەكەینەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كەرتی تایبەتی تەندروستی لە هەرێم ڕێكدەخەنەوە و بە نرخەكانی خزمەتگوزاریی تەندروستیدا دەچنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی كانونی دووەم، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، “بەشێكی گەورەی خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی لە كەرتی تایبەتدا لە هەرێم بریتییە لە نەخۆشخانە تایبەتەكان”.

وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، “كەرتی تایبەتی تەندروستی ڕەنگە بە چەند ئاڕاستەی جیاواز و دۆخی جیاواز تێپەڕیبێت، بۆیە لە ئێستادا پێویستی بە ڕێكخستن و چوارچێوەیەكی یاسایی هەیە”.

سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێستا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم سەرقاڵی ئەوەیە هەموو ئەو بەرنامانەی بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە كە لە ڕۆشنایی هێڵە گشتییەكانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم دانراون”.

“لەماوەی ساڵی ڕابردوودا چەندین پرۆژە لە دەستپێكردنەوە تا گەیشتنە ئامانج تەواو بوون، وێڕای ئەو هەموو دۆخە سەخت و نەخوازراوانەی هاتوونەتەپێش”، وەك وەزیری تەندروستیی هەرێم وا دەڵێت.

سامان بەرزنجی ئاشكراشیكرد، “دوو یاسا پەسەند كراون كە یاساكانی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان و مافی نەخۆش بوون، چەند یاسایەكیش لە داڕشتنەوە و هەمواركردنەوە و ڕەشنوسدان و لە ئایندەدا دەنێردرێنە پەرلەمان”.

وەزیری تەندروستیی هەرێم نەشیشاردەوە، “سەرقاڵی ئەوەین ڕیفۆرم لە كەرتی تەندروستی بكەین، كە ڕەهەندێكی گەورەی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە”.

ئەوەشی ڕاگەیاند، “كەرتی تەندروستیی هەرێم پێویستی بە چاككردن هەیە، ئەوەش بریتی نییە لە تەنها بڕیارێك و شەووڕۆژێك، هەروەها بەشێوەیەكی گشتی دەستكراوە بە چاكسازی لە بواری دەرمان و پێداویستیی پزیشكی و خۆراك”.

سەبارەت بە نرخی خزمەتگوزاریی تەندروستی، سامان بەرزنجی وتی، “پێداچوونەوە بە نرخەكانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بە تایبەت لە كەرتی تایبەت دەكەین بۆ ئەوەی یەكبخرێنەوە، بەجۆرێك نرخەكان لە ئاستی دۆخی ئابوریی هەرێمی كوردستان بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەركی دەسەڵاتدارانی هەرێمە هەنگاوی كردەیی بۆ باشتركردنی گوزەرانی ئێزدییەكان بنێن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزدییەكان دەکات و جەختدەكاتەوە كە یەكێتی هەمیشە پشتیوان…
زیاتر ببینە

هەواڵی پەسەندكردنی سزای چالاكوانانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە ڕەتدەكرێتەوە

پارێزەرێكی دۆسیەی ڕۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان ڕەتیدەكاتەوە، سزادانی پێنج چالاكوانەكە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بڕیاری كۆتایی لەسەر درابێت. بەشدار…
Total
0
Share